ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز دەیان كەس دەستگیر كراون

ڕێكخراوێكی بواری مافی مرۆڤ ئاشكرایكردووە، لە شاری مەریوان چوار كەس دەستگیركراون بەهۆی ئەوەی بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا كردووە.

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ چاودێریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ڕایگەیاندووە، “بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئازار، هێزە ئەمنییەکانی مەریوان هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی نێ-یان بە ناوی جەمال گرامی، تەمەن 20 ساڵ دەستگیر كرد، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە”.

ڕێكخراوەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەوەش لەكاتێكدایە ڕۆژی پێشتر، هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی نێ بە ناوی ئارام نیکپەی تەمەن 34 ساڵ دوای بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات دەستبەسەر کراوە”.

“ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە نەورۆز لە گوندی نێ دەستبەسەر کراون”، وەك ڕێكخراوەكە ئاشكرایكردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هەروەها ڕۆژی سێشەممە 23ی ئازار، دوو هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی نێ بە ناوەکانی سەلمان ئەفرا و سەیوان پەرتەو بە هەمان تۆمەت دەستبەسەرکراون”.

هەنگاو ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە شاری سنەش، هاوڵاتییەک بە ناوی سەرۆک ئەبولقاسمی دەستبەسەر و  لە شاری شنۆش پێنج هاوڵاتیی دیکە لە دوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کراون، هەروەها لە شاری سەقز، نۆ هاوڵاتی دەستبەسەرکراون کە تا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە”.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا لە ساڵی 2020دا دووەم گەورەترین هەناردەكاری نەوت بووە بۆ ئەمریكا

بابەتی دواتر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چالاكییەكانی دوو ساڵی ڕابردووی لە سوریا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی لێسەندنەوەی كۆكردنەوەی داهاتی شارەوانی لە كەرتی تایبەت دەخاتە دەنگدانەوە

بڕیارە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی خۆیدا هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كۆكردنەوەی داهاتی شارەوانییەكان لەلایەن كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتەوە بخاتە…
Total
0
Share