ئەردۆغان بە سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان هەڵبژێردرایەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-ی بە سەرۆك هەڵبژاردەوە.

ئەو هەڵبژاردنەوەیە ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار لەمیانەی كۆنگرەی گشتیی حەوتەمی پارتی داد و گەشەپێدان-دا بوو كە لە هۆڵی ئەنقەرەی وەرزشی لە پایتەختی توركیا بە بەشداری هەزار و 428 ئەندام بەڕێوەچوو.

لەمیانەی كۆنگرەكەدا ئەردۆغان وتەیەكی پێشكەشكرد و تیایدا باسی لە دەستكەوتە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی حزبەكەی كرد.

سەرۆكی داد و گەشەپێدان وتیشی، “درێژە بە داڕشتنەوەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا دەدەین لە ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە تا ڕوسیا و یەكێتی ئەوروپا و جیهانی عەرەبی بەجۆرێك هاوشانی بەرژەوەندییەكانی توركیا و خواستەكانی گەل بێت”.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا و فەرەنسای تێدایە.. ئەردۆغان 10 باڵیۆز وەك “كەسانی ناپەسەندكراو” دەناسێنێت

ئەردۆغان داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە، باڵیۆزانی ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بە “كەسانی ناپەسەندكراو” لە وڵاتەكە ڕابگەیەنن.…
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕێگەمان بە تێپەڕینی هیچ کەشتییەک نەداوە بە گەرووی هورمزدا

سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕێگەمان بە تێپەرینی هیچ کەشتییەک نەداوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، زیاتر لە 10…
Total
0
Share