دژەتیرۆری عێراق: بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دوو داواکراو لە هەڵەبجە دەستگیرکران

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشکرایکرد، هێزی دژە تیرۆری عێراق بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی توانیویانە دوو چەکداری داعش لە شاری هەڵەبجە دەستگیربکەن.

یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، ” لە درێژەی گەڕان بەدوای داواکراو و ئەندامانی داعشدا توانرا دوو کەس لە هەلەبجە دەستگیر بکرێن کە بەشداریان لە چەند تاوانێکدا کردووە و تاوانبار بوون”.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوێکدا دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاندووە، لە هەڵمەتێکی دیکەدا دوو چەکداری داعش لە مەخمور و شەرگات دەستگیرکراون کە بەشداریان لە هێرشکردنە سەر چەند بازگەیەکی سوپای عێراق کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی هەڵەبجە: ئەو مامۆستایەی دوورخرایەوە بە نایاسایی پۆستی راگری کۆلێژی یاسای وەرگرتبوو

سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایەی کە رایگەیاندبوو گوایە هۆکاری دوورخستنەوەکەی جێبەجێنەکردنی کاری نایاسایی بووە، لە راستیدا بەدەر…
Total
0
Share