حکومەتی عێراق ڤیزا بۆ دانیشتوانی دەیان وڵات هەڵدەگرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بۆ چالاککردن و دروستکردنی جموجوڵ بۆ وەبەرهێنان ڤیزای بۆ دانیشتوانی دەیان وڵات هەڵگرتووە و خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە،  وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا، کۆریای باشور، کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، سویسرا لە وەرگرتنی ڤیزا بەخشراون و لەمەودوا دانیشتوانی ئەو وڵاتانە بەبێ ڤیزا دەتوانن سەردانی وڵات بکەن.

لەسەر ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق، زاری لیوا خالید میحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، ” بڕیاری حکومەت لە رێگەدان بەهاتنەناوەوەی دانیشتوانی ئەو وڵاتانە و گەشتیارانی 37 وڵاتی بیانی بڕیارێکی بوێرانەیە و بڕیارەکە بە ئامانجی چالاکترکردن و بەرەوپێشبردنی کەرتی وەبەرهێنانە لە عیراقدا لە پێناو پشتیوانی کردنی ئابوری عێراق”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە گەشتیاران لە رێگەی دەروازە وشکانی و ئاوی و ئاسمانییەکانەوە دەچنە ناو عێراق و لەبەرامبەردا بۆ هەرکەسێک تەنها 75 دۆلار وەردەگیرێت بۆ بەڕێکردنی کارە یاسایی و ئیدارییەکان بۆ ماوەی دوو مانگ.

پێشتر ئێرانیش لە ڕێگەی میدیاکانییەوە ڕایگەیاندبوو لەگەڵ حکومەتی عێراقی لە گفتوگۆدان بۆ هەڵگرتنەوەی ڤیزای نێوانیان کە پێشووتر ئەو بڕیارە جێبەجێکراوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ڕوداوی شێلانەوە منداڵێک گیانی لە دەستدا و یەکێکی دیکە برینداربوو

بابەتی دواتر

وێنە.. نەورۆزی قەندیل

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی قەزای پێنجوێن ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە كە لەسەر رێگای ملەكەوە بەهۆی بەفربارینەوە، ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و بۆ…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: بەهۆی خۆڵبارینەوە 222 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی خۆڵبارینەوە 222 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share