ئەمریکا چاودێری کۆبونەوەیەکی لایەنە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد

لە ماوەی دوو ڕۆژدا لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە بارەگایەکی سوپای ئەمریکا لە حەسەکە کۆبوونەوە و چەند پرسێکی پەیوەست بە هەماهەنگی نێوانیان تاووتوێکردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا، “ئەنەکەسە” و مەزوڵم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشدار بوون و نوێنەرێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بەشداری کۆبونەوەکەی کردووە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکان میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایان کردووە کە پرسی هەماهەنگی سەربازی نێوان ئەمریکا و کورد و باڵی سەربازی ئەنەکەسە تاووتوێکراوە.

لە کۆبونەوەکەدا باسلە میکانزمی بەشداری سەربازی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا کراوە و چۆنیەتی بەشداری و گەڕانەوەی لەشکری ڕۆژ کە ئێستا لە هەرێمی کوردستانن خراوەتە بەر باس.

لەماوەی چەند مانگێکدا کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان باشتر لە جاران لەیەک نزکبونەتەوە و پیشترش ڕێککەوتنی سەرەتایی کرابوو کە کورد لە پرسە نیشتمانییەکاندا یەکهەڵوێست بێت بۆ پاراستنی ئەزمونی خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاوای کوردستان.

بابەتی پێشتر

زاخۆ.. منداڵێک لە باڵەخانەیەكەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

نوجێفی: نیازی ئەمریكا بۆ كشاندنەوەی باڵیۆزخانەكەی مەترسیدارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هەوڵی هەڵاتنی داعشییەكان پیلانی دەرەكی و بەتایبەت توركیا بوو‏

فەرماندەیەكی هەسەدە بوونی دەستی دەرەكی، بەتایبەت توركیا دووپاتدەكاتەوە لە ڕووداوەكانی حەسەكە، دەڵێت، نیازەكە هێنانەدەرەوەی سەرجەم چەكدارەكانی داعش بووە…
Total
0
Share