ئێران و تورکیا 21 بەندکراویان ئاڵوگۆڕ کرد

جێگری وەزیری دادی ئێران ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا 21 بەندکراویان ئاڵوگۆڕکردووە لە نێوان خۆیاندا و 15 ئێرانی ڕادەستکراونەتەوە.

مەحمود عەباسی، جێگری وەزیری دادی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ڕاگەیاندووە، “ئاڵوگۆڕی بەندکراوان بە جۆرێک بووە کە ئێران 15 داواکراوی وەرگرتووەتەوە و تورکیاش شەش داواکراو، کە تێکڕایان لەلایەن دادگاکانی هەردوو وڵاتەوە داواکراو بوون”.

ئەوە جاری یەکەم نییە کە تورکیا و ئێران ئاڵوگۆڕی بەندکراوانی نێوانیان دەکەن و پێشوتریش سەرۆکی جوڵانەوەی ئەهواز، کە گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی ئێرانییە لە بەرامبەر چوار کەسدا ڕادەستی ئێران کرایەوە کە ئەگەری زۆر بوو چوار کەسەکە داواکراوبن لەلایەن تورکیاوە لە ڕیزی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە.

لە نوێترین ڕادەستکردندا حکومەتی تورکیا کەسێکی بەناوبانگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەناوی “میلاد حاتەمی” ڕادەستی ئێران کردووەتەوە و ئێران چەندین تۆمەتی ئاڕاستەی ئەو کەسە کردبوو.

بەشێکی زۆر لە ئێرانییەکان کاتێک لە وڵاتەکەیان هەڵدێن یەکەم وێستگەی گیرسانەوەیان وڵاتی تورکیایە، بەشێک لەو کەسانە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سایتی کۆکردنەوەی پارە بە چەندین شێواز دەکەنەوە یان گروپی کچان بۆ چەند کارێک دروست دەکەن، هەموو ئەو کەسە بەناوبانگانەش لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە داواکراون.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

بابەتی دواتر

تۆمەتباری بکوژی منداڵەکەی کەلار خۆی کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share