بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لە دەستدا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ی ئازار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر و ئۆتۆمبیلێکی تایبەتەوە لەسەر ڕێگەی کەلار – کفری کەسیک گیانی لە دەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە قەزای کەلار ڕایگەیاند، “ڕوداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی جۆری هۆندای تایبەت و بارهەڵگرێک ڕویداوە، بەهۆیەوە شۆفێری هۆنداکە گیانی لە دەستداوە”.

ڕوداوەکە لە نزیک گوندی “ناساڵح” لە سەر ڕێگەی کەلار – کفڕی ڕویداوە و لەماوەی 7 مانگدا شەش ڕوداوی جیا جیا تێیدا ڕویداوە و بەهۆیەوە 7 کەس گیانیان لە دەستداوە.

ئەگەرچی بەشێکی زۆری ڕێگەی کەلار – کفری تەواو بووە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی هەندێک وردەکارییەوە تا ئێستا بە ڕوی شۆفێراندا نەکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان: سەردەمێکی عەجایەبە مردن بۆ جەلاد و میوانداری بۆ قوربانییان

بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان بە ڕەخنەوە نووسیویەتی، “سەردەمێکی عەجایەبە؛ مردن بۆ جەلاد، میوانداری بۆ قوربانییان”. شیلان عارف،…
Total
0
Share