ڕوسیا بەرپەچی دەیان هێرشی موشەكی لە سوریا داوەتەوە

هێزەكانی ڕوسیا لە سوریا ڕایانگەیاندووە، دەیان هێرشی موشەكییان شكستپێهێناوە كە كراوەتە سەر چەند ناوچەیەكی باكووری ڕۆژئاوای سوریا.

بنكەی ڕوسیا بۆ بەرژەوەندییەكانی سوریا ئاشكرایكردووە، لەماوەی یەك ڕۆژی ڕابردوودا، بەرپەچی 36 هێرشی موشەكی داوەتەوە كە لەلایەن “بەرەی نوسڕە”ەوە كراونەتە سەر ناوچەی ئاگربەست لە باكووری ڕۆژئاوای سوریا.

لیوا ئالیكساندەر كاربۆف، جێگری بەڕێوبەری بنكە ڕوسییەكە ئاشكرایكردووە، ڕۆژی چوارشەممە 17ی ئازار، 15 هێرشی موشەكی لە پارێزگای ئیدلب و 12 هێرش لە لازقیە و شەش لە حەما و سێ لە حەلەب-یان شكست پێهێناوە.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، ئەو هێرشانە لەلایەن بەرەی نوسڕەوە كراونەتە سەر ئەو ناوچانە كە وەك “ڕێكخراوێكی تیرۆریستی” دادەنرێت.

هەمان ئەو بنكە ڕوسییە لە ماوەكانی ڕابردوودا هۆشداری دا لەوەی گروپە چەكدارەكانی “دەستەی ڕزگاركردنی شام” چەكی كیمیایی بەكاربهێنن دژ بە ئەو ناوچەیەی ئاگربەستی لێكراوە.

بابەتی پێشتر

بودجەش تاوتوێدەكرێت.. ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دەنگ لەسەر یاسای دادگای فیدڕاڵی دەدات

بابەتی دواتر

مۆسكۆ باڵیۆزی خۆی لە واشنتن بانگێشت دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share