خشتەی موچە بڵاوكرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئەو خشتەیە لەماوەی شەش ڕۆژدا سەرجەم موچەخۆان موچەكانیان وەردەگرن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار، لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2021/3/25 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی (3)”.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی ئاشكراكردووە، موچەی مانگی ئازار بە هەمان میکانیزمی مانگی پێشوو دابەش دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، موچەی مانگی پێشوو (شوبات)ی موچەخۆران بە لێبڕینی 21% دابەشكرا.

بەگوێرەی لیستی دابەشكردنی موچەی مانگی ڕابردوو، لەماوەی چوار ڕۆژدا سەرجەم دەستە و وەزارەتەكان موچەكانیان وەرگرت.

ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی سلێمانی روونکردنەوەیەک سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری پێکهێنا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و…
Total
0
Share