حكومەتی عێراق گەڕاندنەوەی تەرمی د. كەمال مەزهەر لەئەستۆدەگرێت

د. كەمال مەزهەر

بە بڕیاری مستەفا كازمی، حكومەتی عێراق ئەركی هێنانەوەی تەرمی د. كەمال مەزهەر، مێژوونوسی كورد لە ئەڵمانیاوە لە ئەستۆدەگرێت.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار بەیاننامەیەكی بەبۆنەی كۆچی دوایی د. كەمال مەزهەر، نوسەر و مێژوونوسی كورد بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، بە كۆچی دوایی عێراق زانایەكی دیاری لە زانایانی فیكر و ڕۆشنبیری و مێژوو لەدەستدا.

وتیشی، “كۆچكردووە پاشخانێكی دەوڵەمەند لە توێژینەوە و نوسین جێهێشتووە كە ژیانی فیكری لە عێراق دەوڵەمەند كردووە، سەرەڕای سەرپەرشتی و وانەوتنەوە بە دەیان كەسی ئەكادیمی”.

كازمی بڕیاریشدا دامەزراوە فەرمییەكانی حكومەت ئەركی گواستنەوەی ئەو مێژوونوسەی كورد لە ئەڵمانیاوە بۆ هەرێمی كوردستان بگرنەئەستۆ.

د. کەمال مەزهەر ئەمڕۆ لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی: هێرشەكەی ئەمڕۆی نزیك قەزای سەیدسادق بێڕێزییە بە سەروەریی خاك و ئاسمانی عێراق

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هێرشەكەی ئەمڕۆی نزیك قەزای سەیدسادق بێڕێزییە بە سەروەریی خاك و ئاسمانی…
Total
0
Share