فراكسیۆنی گۆڕان بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانی كرد

پەرلەمانی كوردستان

وەك هەڵوێستێك بەرامبەر بڕیارێكی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، فراكسیۆنی گۆڕان بایكۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كرد.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بەهۆی ئەوەی ڕێگەنەدرا بە هاتنەژوورەوەی شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكەمان بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان، وەك فراكسیۆن لە هۆڵی پەرلەمان هاتینە دەرەوە و دانیشتنەكەمان بایكۆت كرد.

وتیشی، “داوامان كرد ڕێگەی پێبدرێت بێتە ژوورەوە، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان داواكەمانی رەتكردەوە”.

عەلی حەمەساڵح ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەكەیان تایبەتە بۆ ئەم دانیشتنە، هەڵوێستیان لە دانیشتنەكانی داهاتوودا هێشتا یەكلانەكردووەتەوە.

پێشتر بەهۆی وتەكانیەوە لەناو هۆڵی پەرلەمان، بارگرژی لەنێوان شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری گۆڕان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی هاتە ئاراوە و بەهۆیەوە دانیشتنی پەرلەمان بۆ ماوەی نیو كاتژمێر ڕاگیرا.

بابەتی پێشتر

دامەزراندنی یەكەم وەزیر لە دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمریكا پەسەندكرا

بابەتی دواتر

پەروەردەی عێراق وادەی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم و نیوەی ساڵی دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی چەند فەرمانگەیەکەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەسەر موچەی بەڕێوبەرایەتییەکانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ڕونکردنەوەکانی وەزارەتی…
زیاتر ببینە

یەکێتی و کۆمەڵ کۆبوونەوە

ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەعدی پیرە سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد و لەلایەن…
Total
0
Share