ئێران ئەوروپا تۆمەتبار دەکات لە بەشدارییکردن لە کیمیایی بارانی هەڵەبجەدا

ئێران لە ساڵیادی کیمیایی بارانی هەڵەبجەدا کۆمپانیا ئەوروپییەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی چەکی کوشندەیان بە سەدام فرۆشتووە و ئاسانکاری بازرگانیکردن بەو چەکانەوە هۆکارێک بووە بۆ شەهیدکردنی 5 هەزار هاوڵاتیی لە ‌هەڵەبجە.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ڕوداوەکەوە ڕایگەیاند، ” ڕۆژئاواییەکان مادەی کیمیایی کوشندەیان بە سەدام حسێن فرۆشت، کە زیاتر لە 5 هەزار کەسی مەدەنی بێ تاوانی بە گازی کوشندە کوشت”.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەبارەی ساڵیادی کیمیایی بارانی هەڵەبجەوە لە راپۆرتێکدا نوسیویەتی، ” نزیکەی 25 کۆمپانیای ئەوروپایی دەستیان هەبووە لە فرۆشتنی چەکی کوشندە بە حکومەتەکەی سەدام، هاوکات چەندین کەسی عێراقیش لەو پرسەوە تێوەگلاون”.

لەماوەی 8 ساڵی شەڕی نێوان ئێران و عێراقدا، ئێران تۆمەتی ئاڕاستەی ڕۆژئاوا کردووە بەوەی بازرگانی چەکی قەدەغەکراویان لەگەڵ حکومەتەکەی سەدام حسێن کردووە و بەهۆیەوە لە چەندین شوێنی وەک “هەڵەبجە و سەردەشت و شەڵەمچە” کیمیایی باران کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە داوای بانگێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ پەرلەمان دەكرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای بانگێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پەرلەمان دەکەن. لە نووسراوێکی…
Total
0
Share