جارێكی دیكە ژمارەیەك بومەلەرزە خانەقینی لەرزاند

ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی دووەمە بومەلەرزە لە خانەقین ڕودەدات، دوو بومەلەرزە ئەو شارەی لەرزاند بەڵام بێ زیان بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی دەستەی گشتیی كەشوهەوا و بومەلەرزەزانیی لە پارێزگای دیالە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار، دوو بومەلەرزە بە هێزەكانی 2.8 و 3.3 پلەی ڕێختەر خانەقین-یان لەرزاندووە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، هاوڵاتییان هەستیان بەو دوو بومەلەرزە كردووە، بەڵام هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ دووشەممە چوار بومەلەرزە هەمان شاری گرتووە كە یەك لە بومەلەرزەكان 4 پلەی ڕێختەر بوو.

خانەقین لە سنووری ئێرانەوە نزیكە، ئەو ناوچەیە بەردەوام بومەلەرزە لێی داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر:
چاوەڕێی خەمساردیی حکومەت ناکەین و داواکارییەکانتان جێبەجێدەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ سکرتاریەتی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەردا کۆبووەوە.…
Total
0
Share