جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم ڕایگەیاند، ئەو خاڵەی لەسەر پشکی هەرێم خراوەتە پڕۆژە یاسای بودجەوە بەدیلی نییە و هەردوولا دەتوانن جێبەجێی بکەن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندی هەواڵی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، ” تا ئێستا هیچ پێشنیارێکی باشتر نیە بۆ ئەو پێشنیارەی کە تایبەتە بە پشکی هەرێم ولەناو پرۆژە بودجەکەدا هەیە”.
لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، “ڕێککەوتن هەیە لەگەڵ تورکیا بۆ گواستنەوە و دەرچەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، نەوتی هەرێم بۆ 50 ساڵ بە تورکیا نەفرۆشراوە”.
جێگری سەرۆکی حکومەت ڕاشیگەیاندووە، “دەبێت کۆمپانیایەکی نیشتمانی فیدڕاڵی بەبازاڕکردنی نەوت دروستبکرێت کە پێکهاتەکان ئەندامیان هەبێت تێیدا و ئاگداری وردەکاری فرۆشتنی نەوت بن”.