دەرمانی نایاسایی جوانکاری لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی گواستراوەتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە دەرمانی نایاسای جوانکاری لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی دەگوازنەوە ڕوبەڕووی یاسا دەکرێنەوە چونکە زانیاری هەیە دەرمانی جوانکاری لە هەولێرەوە گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” رێگری له‌ فرۆشتنی ئه‌و ده‌رمان و  خۆراكه یاریده‌ده‌رانه‌ ده‌كه‌ین له سه‌نته‌ره‌كانی‌ ده‌رمان له‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌ شێوه‌ی نایاسایی به‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت وئه‌و كه‌سانه‌ی كاری گه‌یاندنی ده‌رمانه‌كان به‌ كڕیاره‌كان ده‌كات، روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كەینەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” یه‌كێك له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی فرۆشتنی ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ نه‌بوونی پشكنیینه‌ له‌لایه‌ن كوالێتی كۆنترۆڵه‌وه‌، كه‌ نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی چییه‌ و ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر ده‌فره‌كه‌ نوسراون دورن له‌ راستییه‌وه‌، بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ رێگری له‌ هه‌موو ئه‌و جۆره‌ ده‌رمان و خۆراكه‌ یاریده‌ده‌رانه‌ ده‌گیرێت به‌بێ هه‌بونی پشكنین به‌ هاوڵاتییان ده‌فرۆشرێت”.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، ” تێبینیكراوه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ له‌ڕێی په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌فرۆشرێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌رێك به‌ناوی  (H-R)ـی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی كڕیاره‌كانی كردوه‌”.

بابەتی پێشتر

کازمی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە و دەنگدان لەسەر بودجە دواکەوت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دێربی لەندەنی لە تۆتنهام بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی: بۆ بەردەوامبوون لە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم چاوەڕوانی حکومەتی عێراقین

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت، “چاوەڕوانین حکومەتی عیراق 20 ملیار دیناری دیکەمان بۆ بنێرێت بەمەبەستی بەردەوام بوون…
Total
0
Share