ژنێکی کورد لەناو 500 ژنی بەڕێوبەر خەڵاتی یەکەمی پێبەخشرا

ژنێکی کورد بەناوی “نازک سەعید” لە ناوچەی کرامفۆرش لە باکوری سوید لەناو 500 ژنی بەڕێوبەردا خەڵاتی باشترین بەڕێوبەری پێبەخشرا، لەپای ئەو گەرم و گوڕییەی لە خواردنگەکەیدا پێشکەشیکردووە.

نازک سەعید، دوێنێ 12ی ئازار لەلایەن ڕیکخراوی Futura کە هانی ژنانی بەڕیوەبەر دەدات خەڵاتی یەکەمی پێبەخشرا و سوپاسکرا لە پای ئەو خزمەتەی لە خواردنگەیەکدا لەو ناوچەیە پێشکەشی سەردانیکەرانی کردووە.

نازک سەعید، لە ساڵی 1994 وە ڕوی لە وڵاتی سوید کردووە چەند ساڵێک پێش ئێستا لە ناوچەی کرامفۆرش خواردنگەیەکی دروستکردووە و بووەتە ناوەندێکی گەورەی ئاشنابوونی سویدییەکان بە خواردنی کوردی و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

نازک سەعید، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی سوید- بەشی کوردی دەڵێت، ” ڕێکخراوی Futura سەرەتا 500 ژنی بەڕێوبەری هەڵبژارد لەناو ئەوانیشدا 3 کەسی دیکە وەک کەسی کاریگەری ناوچەکە هەڵبژارد، لەپاشان من وەک بەڕێوبەری ژنی سەرکەوتوو هەڵبژێردرام”

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ لە یوڤانتۆس ستەمکارە یان ستەملێکراو؟

بابەتی دواتر

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان باس لە ناکۆکییەکانی ناو حزبەکەی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share