خێزانێکی کورد توانای وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان نیە لای هێزە ئەمنییەکانی تورکیا

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا چەند کۆڵبەرێکی کورد لە سنوری باکوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیراون و پاشان کۆڵبەرێکیان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستداوە، ئێستا خێزانەکەی توانای گەڕانەوەی تەرمی کوڕەکەیانیان نییە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە سنوری کۆتۆل لە ناوچەی “خۆئ” لە پارێزگای ورمێ، ژمارەیەک کۆڵبەر و ئەسپەکانیان دەستبەسەر کردووە، پاشان یەکێک لە کۆڵبەرەکان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستداوە”.

ئەو گەنجەی لای هێزە ئەمنییەکانی تورکیا گیانی لە دەستداوە ناوی “بورهان محەمەدی”ە و تەمەنی 23  ساڵە کاتێک لە سنوری گوندی قوتور بۆ سنورەکانی کۆتۆل کاسپی کردووە، بە تۆمەتی بڕینی سنور لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکراوە.

خێزانەکەی بورهان محەمەدی، بەهۆی نەبوونی توانای مادییەوە ناتوانن تەرمی کوڕەکەیان وەرگرنەوە، هاوکات بەهۆی نەبوونی ڤیزاوە ناتوانن بچنە خاکی تورکیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەستا رەسوڵ: هیوادارم هاوڵاتییانیش چاو لە پێشمەرگە بكەن و بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان

وەستا رەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیوادارم هاوڵاتییانیش چاو…
زیاتر ببینە

سۆمۆ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە چونکە بە نایاسایی نەوتەکەیان دەفرۆشن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە…
Total
0
Share