عێراق “یاریی ئور” دروستدەكات و تەنها لەڕێگەی ئەمازۆن-ـەوە دەیفرۆشێت

عێراق “یاریی ئور” دروستدەكات و لەسەر ئاستی جیهان دەیفرۆشێت.

“یاریی ئور” یارییەكی سەردەمی سۆمەرییەكانە و لە جۆری تاوڵە و شەتڕەنجە، ئەو كۆپییانەشی كە عێراق دروستیان دەكات، تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی ئەمازۆن-ـەوە دەفرۆشرێن.

عامر عەبدلڕەزاق، بەڕێوبەری مۆزەخانەی ناسڕییە كە شاری ئور-ی مێژوویی لەخۆدەگرێت، ئەمڕۆ هەینی 12ی ئازار ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “مۆزەخانەی ناسڕییە 100 دانە لە یاریی ئور دروستدەكات و وەك خەڵات بەسەر داهێنەر و كەسانی بەهرەمەنددا دابەشیان دەكات.”

وتیشی، “مەشق بە گەنجان دەكرێت بۆ ئەوەی لەناو مۆزەخانەكەدا یاریی ئور بكەن وەك هەوڵێك بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری وڵاتی نێوان دوو ڕووبار.”

بە وتەی بەڕێوبەری مۆزەخانەی ناسڕییە، یاریی ئور ئێستا تەنها لەڕێگەی بازاڕی ئۆنلاینی ئەمازۆن-ـەوە دەفرۆشرێت و نرخی یەك دانە لەو یارییە 55 دۆلارە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ئەنجامی ژماردنی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگدانی تایبەت هاوشێوەبوون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت کۆتاییهاتووە و دەرکەوتووە ورد و دروست بووە. جومانە…
Total
0
Share