نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی وزە بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکنی جیهاندا ئەمڕۆ پینجشەممە 11ی ئازار بەرزبووەوە بەهۆی پێشبینییەکان بۆ بوژانەوەی ئابوریی جیهان دوای خێراکردنی پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لە جیهاندا، هەروەها کەمبوونەوەی یەدەگی وزە ئەمریکا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەبڕی 55 سەنت و ڕێژەی %0.8 بەرزبووەوە و گەیشتە 68.45 دۆلار.

هەروەها برمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 52 سەنت و ڕێژەی %0.8 بەرزبووەوە و گەیشتە 64.69 دۆلار.

لەوبارەیەوە ستیڤن ئینیس، گەورە شیکەرەوەی ستراتیجی بازاڕی جیهانی Axi دەڵێت، “کەمبوونەوەی یەدەگی گەنجینەکانی ئەمریکا یەکێکە لە هۆکارەکانی پشت بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، هەروەها بوژانەوەی ئابووری جیهانی و پێشبینییەکان لەوبارەیەوە هۆکارێکی دیکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاریی بایۆمەتری سلێمانی: سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگی شوبات رەوانەى بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی…
Total
0
Share