بافڵ تاڵەبانی لە 8ی مارسدا: ئەم ڕۆژە لە سەرجەم ئەو دایكانە پیرۆز دەكەم كە ڕۆڵەكانیان كردە قوربانی

بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ئەو توێژە كردووە و ڕایگەیاندووە، “ئەم ڕۆژە لە سەرجەم ئەو دایكانە پیرۆز دەكەم كە ڕۆڵەكانیان كردە قوربانی”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەبۆنەی 8ی مارسەوە، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاندووە، “بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ژنان، ڕێزگرتنە لە خەبات و تێكۆشانی هەموو ئەو ژنە ماندوونەناسانەی دژی زوڵم و ستەم وەستانەوە، ڕێزگرتنە لە هەوڵی بەردەوام و بێوچانی ئەو ژنانەی هاوشانی پیاوان خەبات دەكەن لەپێناو ژیانێكی باشتر و ئارامتر”.

بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “مێژووی ئێمە پڕە لەو ژنە ئازا و تێكۆشەرانەی قوربانی گەورەیان داوە لەپێناو خاكی كوردستان، ئەم ڕۆژە لە سەرجەم ئەو دایكانە پیرۆز دەكەم كە ڕۆڵەكانیان كردە قوربانی لەپێناو نیشتمان، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو ژنانە دەكەم كە هەوڵی بێسنووریان داوە بۆ چەسپاندنی یەكسانیی جێندەری و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی”.

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕاشیگەیاندووە، “دەمەوێت لێرەوە بە هەموو ژنانی كوردستان ڕابگەیەنم كە خۆم بە هاوكار و پشتیوانی ئێوە دەزانم، بە هەموو توانایەكمەوە پاڵشتیی هەوڵەكانتان دەكەم لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر و كوردستانێكی خۆشگوزەرانتر بۆ هەمووان”.

بابەتی پێشتر

بەشێك لە كاسبكاران بەو چارەسەرە ڕازی نین كە بۆ كێشەی عەلوەی سلێمانی دانراوە

بابەتی دواتر

پاپا سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێم بە دووبارە لەدایكبوونەوە ناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share