هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئازار پەیامێکیان بەبۆنەی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و جەختیان لە دووپاتکردنەوەی پەیامی ئاشتی و لێبوردەیی کردەوە.
لە توێتێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” له سه‌ره‌تاى سه‌ردانيدا بۆ كوردستان، شه‌ره‌فمه‌ندم له هه‌ولێر پێشوازى له پاپا دەکەم، پابه‌نديى هه‌ميشه‌ييمان به ئاشتى و ئازاديى ئايينى و برايه‌تى دووپات دهكهينهوه، سەری ڕێز بۆ پێشمه‌رگه قارەمانەکان و ئەوانە دادەنوێنین كه بۆ ئاشتى و ئازاديى ته‌واوى عێراق گیانیان به‌خشى”.
له سه‌ره‌تاى سه‌ردانيدا بۆ كوردستان، شه‌ره‌فمه‌ندم له هه‌ولێر پێشوازى له پاپا بكه‌م. پابه‌نديى هه‌ميشه‌ييمان به ئاشتى و ئازاديى ئايينى و برايه‌تى دووپات دهكهينهوه. سەری ڕێز بۆ پێشمه‌رگه قارەمانەکان و ئەوانە دادەنوێنین كه بۆ ئاشتى و ئازاديى ته‌واوى عێراق گیانیان به‌خشى
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) March 7, 2021
لە تویتێکی دیکەدا بەبۆنەی هاتنی پاپا فرانسیس مەسرور بارزانی دەڵێت، ” شەرەفمەندم پێشوازی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس بۆ کوردستان بکەم، هاتنی جەنابیان و ئەنجامدانی نزا و نوێژی بە کۆمەڵ لە هەولێر، دووپاتکردنەوەی پەیامی خۆشەویستی و لێبووردەییە”.
مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاندووە، ” پابەندبوونی خۆمان دووپاتدهكەینەوە بۆ بایەخدان بە هەژاران و پەراوێزخراو و چه‌وساوه و ستەملێكراوان”.
شەرەفمەندم پێشوازی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس بۆ کوردستان بکەم. هاتنی جەنابیان و ئەنجامدانی نزا و نوێژی بە کۆمەڵ لە هەولێر، دووپاتکردنەوەی پەیامی خۆشەویستی و لێبووردەییە. پابەندبوونی خۆمان دووپات ده‌كەینەوە بۆ بایەخدان بە هەژاران و پەراوێزخراو و چه‌وساوه و ستەملێكراوان. pic.twitter.com/I0N46rYHPv
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) March 7, 2021
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسیویەتی، ” سەری ڕێز و نەوازش بۆ خەبات و تێکۆشانی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دادەنوێنم کە گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و لێبوردەیی و بەهاناوەچوونی خوشک و برا مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا کردە قوربانی و خاچی سەر کەنیسەکانیان بەرز کردەوە”.
دەشڵێت، ” ئەمڕۆ ئێمە به‌یه‌كه‌وه جه‌خت لە ڕێزگرتن لە ئازادیی و فرەئایینی ده‌كه‌ینه‌وه، ئەو ڕێبازەی کە لەم خاکەوە بۆ چه‌ندین نه‌وه په‌یڕه‌و كراوه”.
بەیانی ئەمرۆ کاتژمێر 8:18 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان پاپا فرانسیس گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیلێکرا، دواتر لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و مەسعود بارزانی کۆبووەوە.