هۆشداری دەدرێت لە هێرشی موشەکی لە عێراق

هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد هۆشداری دەدات لە ئەگەری هێرشی موشەکی بۆسەر چەند ناوەندێک لە عێراق و کەسانی ئەمریکیش ئاگادار دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ئەمڕۆ 5ی ئازار ڕایگەیاندووە، “هۆشداری دەدەین لە ئەگەری هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە چەند شوێن و ناوەندێکی عێراقدا لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، “ئەگەری هەیە ئەمریکییەکان و خەڵکی عێراقیش بکرێنە ئامانج لەو شوێنانەی کە گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران دەستنیشانیان کردووە بۆ هێرش”.

ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ئاماژە بەوەشدەکات کە ئەمریکییەکان دەبێت ئاگادار بن و سوپای ئەمریکاش لە ناوچەکە چاودێری ڕەوشەکە دەکات.

هۆشدارییەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و بۆ پاراستنی گیانی پاپا ڕێوشوێنێکی توندئ ئەمنی گیراوەتەبەر.

بابەتی پێشتر

دارێكی بەبەردبووی تەمەن 20 ملیۆن ساڵ دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

پەیامی بەرپرسانی هەرێم لەبارەی ساڵیادی ڕاپەڕینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share