جێگری سەرۆكی پەرلەمان مەرجی پەسەندكردنی بودجە ئاشكرا دەكات

حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “تا پارە بۆ پارێزگا هەژارەكان تەرخان نەكرێت، بودجە پەسەند ناكەین.”

ماوەی دوو هەفتەیە خۆپیشاندان لە پارێزگای زیقار بەردەوامە و ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە چەند پارێزگایەكی تری باشووری عێراق سەریهەڵدا.

حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئازار، لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران و وەزیری دارایی و پلاندانان و كارەبا و تەندروستی و نەوت و كشتوكاڵ و ئاوەدانكردنەوە و شارەوانییەكان و كار و كاروباری كۆمەڵایەتیدا كۆبووەوە.

كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كەعبی ڕایگەیاند، “دەبێت یارمەتی خەڵكی پارێزگا هەژارەكان بدرێت و كێشەكانیان چارەسەر بكرێن، كۆبوونەوەكەش بۆ پەلەكردنە لە جێبەجێكردنی پرۆژە دواكەتووەكان و چارەسەركردنی كێشە و نەهامەتییەكانی هاوڵاتییان.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، حەسەن كەعبی ڕایگەیاندووە، “تا پارە بۆ پارێزگا هەژارنشینەكان تەرخان نەكرێت، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق پەسەند ناكرێت.”

بابەتی پێشتر

تەنها بە 200 دۆلار (كارلۆس)ی یاریزانی بەڕازیلی پیرۆزباییت لێدەكات

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دۆسییەی سلێمان هەڵشۆییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share