بەتریكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەڵێت، زیاتر لە 100 كەسایەتی موسوڵمان بەشداری لەو نوێژەدا دەكەن كە بڕیارە ڕۆژی شەممە پاپای ڤاتیكان لە عێراق ئەنجامیبدات.
كاردیناڵ لویس ڕۆفائیل ساكۆ، بەتریكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان وتی، پاپا فڕەنسیس نوێژ لە كڵێسای سەیدە نەجات لە ناوەڕاستی بەغدادی پایتەخت دەكات و زیاتر لە 100 كەسایەتی موسوڵمان بەشداردەبن.
وتیشی، پاپا ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ڕوو لە هەولێر دەكات بۆ دیداری بەرپرسانی هەرێم و دواتریش سەردانی بەشی ڕاستی موسڵ دەكات بۆ نیشاندانی قەبارەی ئەو كاولكارییەی بەهۆیی “تیرۆرەوە” ڕوبەڕووی شارەكە بووەتەوە.
ئەوەشی وت، پاپا پەیامی هاوئاهەنگی لەگەڵ عێراقییەكان دەربارەی برایەتی و ژیانی هاوبەش و وەلانانی ڕق و توندوتیژی دەدات.
ساكۆ سوپاسگوزاری خۆیشی بۆ مەرجەعیەتی ئاینی لە نەجەف و ئەوقافە ئاینیەكانی دیكە نیشاندا و هیواشیخواست عێراق دوای سەردانەكە بەتەواوی بگۆڕدرێت.