پنتاگۆن ڕاگەیەنراوێك لەبارەی هێرشەكەی سەر عەین ئەسەد بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن)

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دەڵێت، بەهۆی هێرشە موشەكییەكەی سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە عێراق، خانەنشینێكی مەدەنی گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار بڵاویكردەوە، بە وردی چاودێری ئەو لێكۆڵینەوانە دەكات كە دەسەڵاتدارانی عێراق دەربارەی هێرشەكەی سەر بنكەی سەربازیی (عەین ئەسەد) ئەنجامیدەدەن.

ئاشكراشیكرد، “لەپاش هێرشە موشەكییەكەی سەر بنكە سەربازییەكە خانەنشینێكی مەدەنی بە جەڵدەی دڵ گیانی لەدەستداوە”.

بەیانیی ئەمڕۆ ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كران كە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێدایە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق وتی، ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن چەند گروپێكەوە ئەنجامدەدرێن كە هیچ لایەنگیرییەكی ڕاستەقینەیان بۆ عێراق نیە، بنكە سەربازییەكانی عێراق دەكەنە ئامانج كە لەژێر هیچ ناونیشان و ناوێكدا بیانوو هەڵناگرێت و، زیانیش بەو پێشكەوتنە دەگەیەیەنن كە عێراق بەدەستیدەهێنێت.

وتیشی، “دەزگا ئەمنییەكان ڕێنوێنی ڕوونیان لەبەردەستدایە بۆ گرتنەبەری هەڵوێستی یەكلاكەرەوە بەرامبەر ئەو گروپانە، ناو و ئامانجیان هەر شتێك بێت”.

بابەتی پێشتر

دڵی دراوسێكەی دەرهێناوە و خواردوویەتی

بابەتی دواتر

حزبەكەی ئەردۆغان بەڵێنی داخستنی هەدەپە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share