وەزارەتی تەندروستی: ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە هەرێم

ناكرێت لەژێر هیچ بارودۆخێكدا خەڵك بە وەرگرتنی ڤاكسین ناچاربكرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە كاتژمێر 04:30ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە یەكێك لە بازگەكانی دەروازەی هەولێرەوە بگاتە هەرێمی كوردستان.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار بڵاویكردەوە، كاتژمێر 04:30ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەروازەی هەولێر نزیك بازگەی شێراوە ڤاكسینەكە لەلایەن سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی وەردەگیرێت و پێشوازی لێدەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ سێشەممە یەكەم كاروانی ڤاكسنی دژەكۆرۆنا گەیشتە عێراق.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، “بە ڕێنمایی سەرۆكوەزیرانی عێراق، وەزارەتی بەرگری فڕۆكەیەكی سەربازی لە جۆری C130 ناردە چین بۆ ئەوەی یەكەم كاروانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بگوازێتەوە بۆ عێراق”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بەرەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆكەكە بە بارە ڤاكسینەكەوە گەیشتە بەغداد”.

سەبارەت بە بەشی هەرێمی كوردستان لەو ڤاكسینە، پێشتر دكتۆر یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لەم كاروانە ڤاكسینە بەشی هەرێمی كوردستان 5 هەزار دەبێت، یەك هەزاری دەدرێت بە كونسوڵخانەی چین لە هەولێر”.

لەبارەی بەشی پارێزگای سلێمانی، دكتۆر یاد نەقشبەندی ئاشكرایكرد، “نزیكەی هەزار و 200 ڤاكسین دێتە پارێزگای سلێمانی، كە بەشی 600 كەس دەكات و ئێمەش ئەو كەسانەی پێ دەكوتین كە لە سەنتەرەكانی كۆرۆنادا كار دەكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو كەسانەی كە سەرەتا ڤاكسینەكە دەیانگرێتەوە، بە پرۆتۆكۆلێك لە لایەن ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە دەستنیشان كراون”.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەیەكی زۆر زیاتر لەو ڕێژەیە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بێتە هەرێمی كوردستان، ئەو كات ڕێژەیەكی زیاتر هاوڵاتی سوودمەند دەبن، وەك یاد نەقشبەندی وتی.

بابەتی پێشتر

فەتح: بێهەڵوێستیی كازمی وادەكات ئەمریكا بەردەوام بێت لە لێدانی حەشد

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ: کاری بازرگانی لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێردمنداڵێك خنكا

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵە لە چەمی دێوانەی سەر بە بەنداوی دێوانە لە قەزای دەربەندیخان…
Total
0
Share