“هەرێم بووەتە ترانزێتی مادەی هۆشبەر”

بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر ئاشکرایکرد، لەماوەی دوو ڕۆژدا 23 کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

پشتیوان بەهادین، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی کە مادەی هۆشبەریان پێگیراوە ویستوویانە بینێرنە دەرەوەی هەرێم و ئێستا هەرێم بووەتە ناوەندی ترانزێتی مادەی هۆشبەر”.

بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی ئاشکرایکرد، لەو 23 کەسەی کە لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون سێ کەسیان ژن بووە و لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەدا برێکی زۆر مادەی خامی دروستکردنی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا داوای هەڵوەشاندنەوەی هێزێكی سەر بە شازادەی جێنشینی سعودیە دەكات

بابەتی دواتر

عێراق.. كوتانی هاوڵاتییان بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومه‌ر: سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و داهاته‌كه‌ی خراپترین و ناشه‌فافترین پرۆسه‌یه‌

ئەندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و داهاته‌كه‌ی خراپترین و ناشه‌فافترین پرۆسه‌یه ‌و زیانی گه‌وره‌ی لە…
Total
0
Share