نرخی نەوت ڕوو لە دابەزینە

نەوتی خاو لە جیهاندا، بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بە نزیكی پێنج دۆلار بەهاكەی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 62 دۆلار و 74 سەنت، لەكاتێكدا 25ی شوبات نرخەكەی گەیشتە سەرووی 67 دۆلار.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكا) بەرامبەرە بە 59 دۆلار و 78 سەنت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز هۆكاری دابەزینی نەوتی خاوی گەڕاندووەتەوە بۆ دوو هۆكار، لەوانە، پێشبینییەكانی هەنگاونانی ئۆپیك پڵەس بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و كەمبوونەوەی خواستی چین لەسەر نەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بڕی 500 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیی جووتیاران دابەشدەکرێت

وەزیری بازرگانیی عێراق، رایگەیاند، بڕی 500 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیی جووتیاران دابەشدەکرێت. ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق، رایگەیاند،”سەرۆکی…
Total
0
Share