كازمی: حکومەت هەوڵی كۆتایهێنان بە كێشەكانی لەگەڵ هەرێم داوە و دوابڕیار لای پەرلەمانە

مستەفا كازمی لە سەردانەكەی ساڵی ڕابردوویدا بۆ هەرێم

سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و هەولێر “لەو ئاستەدا نین کە دەبوایە ببن” و دەشڵێت، حكومەت هەوڵیداوە کۆتایی بە كێشەكانی لەگەڵ هەرێم بهێنێت، بەڵام دوابڕیار سەبارەت بە بودجە و بابەتەکانی دیکە لای پەرلەمانە.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەمیانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (شەرق لئەوسەت) كە ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار بڵاوكرایەوە دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد دەڵێت، بەراورد لەنێوان واقیعی ئەمڕۆی پەیوەندییەکانمان و خواستی هاوبەش بۆ بەرزکردنەوەیان بۆ ئاستی هاوبەشی نیشتمانی و گەڕاندنەوەی دەوڵەت بەو جۆرەی کە دەستوور باسیدەکات کە تێیدا داواکاری هاوڵاتییەکانمان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەین، ئەوا پەیوەندییەکانمان لەو ئاستەدا نین کە دەبوایە ببن.

وتیشی، “ئەرکی گفتوگۆکانی ئێستا و بەردەوامی شاندەکانی هەرێم و حکومەتی ناوەند گەیشتنە بەو خاڵەی کە ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین لە ڕازیبوون بە پەیوەندی هاوبەشمان لەگەڵ براکانمان لە هەرێم، کە هەمان شتیان بۆ دەخوازین کە بۆ سەرجەم عێراقییەکانی دیکە لە سەرانسەری عێراق دەیخوازین. حکومەت لەڕێی نەخشەڕێگا و پرۆژەوە هەوڵی داوە کۆتایی بەو کێشانەی نێو پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم بهێنێت، بەڵام دوابڕیار سەبارەت بە بودجە و بابەتەکانی دیکە، لای پەرلەمانە”.

كازمی دوپاتیشیدەكاتەوە، باوەڕمان بە وەفاداری بۆ پابەندییەكانی هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور و لابردنی هەر گرێیەك كە پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێم تێكدەدات هۆكاری بنەڕەتییە لە چارەسەری ژیانی سیاسی و چەسپاندنی سەقامگیری و شكستهێنان بە تیرۆر و ئەو هێزانەی دەیانەوێت گورز لە عێراق بوەشێنن.

دەربارەی پرۆسە سەربازییەكانی توركیاش لەناو خاكی عێراق، سەرۆكوەزیران وتی، نیگەرانین لە هەموو ئەوانەی پێشێلی سەروەری و بەرژەوەندییەكانمان دەكەن، لەهەر لایەنێكەوە بێت، بەڵام ئەوەی نیگەرانییەكانمان كەمدەكاتەوە “پێكەوەبەندییە ئەرێنییەكانە بە توركیای دراوسێ” و ویستی هاوبەشیی بەرهەمدار بۆ چارەسەری هەر كێشەیەك كە ڕێگربێت لە پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانمان لەسەر سەرجەم ئاستەكان.

دەربارەی ئەوەی ئایا ویستی هەیە بۆ وەرگرتنی خولی دووەمی سەرۆكایەتی وەزیران، كازمی وتی، “هەڵبژێردرام بۆ تەواوكردنی بەرنامەی قۆناغی گواستنەوەی دیاریكراو، ئەوەی لەم دۆخە دیاریكراوەدا خواستمە سەركەوتوو بم لەوەی لەسەرشانمە لە ئەرك و بەرپرسیارێتی نیشتیمانی” باس لەوەشدەكات كە ئەوەی ئەركەكە لە داهاتوودا یەكلادەكاتەوە ئەو ئەنجامانەیە كە هەڵبژاردنی داهاتوو دیاریدەكات لەگەڵ هاوسەنگییەكانی.

بابەتی پێشتر

مۆسكۆ هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات

بابەتی دواتر

سەرۆكی پێشووتری فەڕەنسا بە سێ ساڵ زیندانیكردن سزا درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی بڕیاریدا

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕایدەگەیەنێت، هەر پڕۆژەیاسایەك بنەماكانی دەستوور و شایستەی خەڵكی هەرێمی كوردستانی تێدا نەبێت…
Total
0
Share