عەلاوی: عەرەب و ئیسلام بە لاوازترین قۆناغەكانیاندا تێدەپەڕن

ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی “ئیئتیلافی وەتەنییە” دەڵێت، “عەرەب و ئیسلام بە لاوازترین قۆناغەكانیاندا تێدەپەڕن.”

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار، عەلاوی ڕایگەیاند، “بێگومان قەیرانە عەرەبییە – ئەمریكییەكان لە فراوانبووندان و هۆكارەكانیش زۆرن، سەرباری ئەوەی هەمیشە پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئەمریكا ڕوون بووە، كەچی لەدوای داگیركردنی عێراقەوە بارودۆخەكان گۆڕاون.”

دەشڵێت، “لەدوای داگیركردنییەوە، عێراق لە نەخشەی عەرەب و تەنانەت ئیسلامیش سڕاوەتەوە، چەندین ئاماژەش وای دەردەخەن، بەتایبەت ئەو بڕیارانەی ئیدارەی پێشووی ئەمریكا و ئیدارەی ئێستایەوە دراون بۆ داننان بە قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل بەبێ ئەوەی چارەسەرێكی جدی بۆ ئەو دۆزە بخەنەڕوو.”

ئەیاد عەلاوی، جەختدەكاتەوە “ئێمە نامانەوێت دژایەتیی سعودیە و ئیمارات بكرێت، هەرچەندە ئێمە لەگەڵ بەرپابوونی ئاشتی و ئاسایش و تەباییداین لە ناوچەكەماندا، بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەوەیە كە خەڵكی یەمەن دەستدرێژییان دەكرێتەسەر” وەك ئاماژەیەك بۆ لەشكركێشییەكانی سعودیە و هاوپەیمانەكانی بۆسەر یەمەن.

بابەتی پێشتر

ئایا نوری مالیکی دەبێتەوە بە سەرۆکوەزیران؟

بابەتی دواتر

پارێزگای سلێمانی پێشنیاری بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندنی بۆ لیژنەی باڵا کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share