پێنج لاوترین یاریزان لە خولی نایابی ئینگلیزی گۆڵیان تۆمارکردووە

جەیمس ڤان وەک گەنجترین گۆڵکاری پریمەرلیگ بە درێژایی مێژوو ئەژماردەکرێت

بەهرەمەندە لاوەکان لە سەردەمی نوێی تۆپی پێدا بەهێزەوە جێگەی خۆیان کردووەتەوە و لە ڕێگەی تۆمارکردنی گۆڵ و ئاستی نایابەوە سەرنجی هەمووانیان ڕاکێشاوە.

تاوەکو بەهرەی لاوان و گرنگی پێدانی لەلایەن ستافی هونەری و ڕاهێنەرانەوە زیادتربێت، سەرنجی زیاتری یانەکان ڕادەکێشن و کۆتاییەکەیان یانەی گەورە و ناوناوبانگ دەبێت.

ماڵپەڕی “سپۆرت بانکەر”ی ئینگلیزی ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە، تیایدا ناوی ئەو یاریزانانە بڵاودەکاتەوە کە لە کۆپی نوێی پریمەرلیگ (ساڵی 1992 تاوەکو ئێستا) لە تەمەنێکی کەمەوە توانیویانە گۆڵ لە خولی نایابی ئینگلیزیدا تۆماربکەن، واتا گەنجترین ئەو یاریزانانەی گۆڵیان لە خولی شێرەکاندا تۆمارکردووە.

 

جەیمس ڤان: گەنجترین یاریزان لە 1992 تاوەکو ئێستا کە گۆڵی لە خولی نایابی ئینگلیزی تۆمارکردووە جەیمس ڤانی ئەستێرەی ئینگلیزییە، لە نیسانی 2005 لە تەمەنی 16 ساڵ و 271 ڕۆژدا بە درێسی یانەی ئێڤەرتۆنەوە گۆڵی تۆمارکردووە.

سەرەڕای ئەوەی سەرەتایەکی بەهێزی تۆمارکردووە و لە پێکهاتەکانی لاوانی ئینگلتەرای خوار 17 ساڵ بۆ 21 یاریکردووە، بەڵام لە ئێستادا لە یانەی ترانمێری ڕۆڤەرز لە خولی پلە چواری ئینگلتەرا یاریدەکات.

جەیمس ڤان

 

جەیمس میڵنەر: ئەستێرەکەی لیڤەرپوڵ لە پلەی دووەمی گۆڵکارە لاوەکاندایە، لە 26ی کانونی یەکەمی 2002 لە تەمەنی 16 ساڵ و 356 ڕۆژدا گۆڵی بردنەوەی لیدز یونایتدی بەرانبەر ساندەرلاند تۆمارکردووە (2-1)، لەو کاتەدا لاوترین گۆڵکاری پریمەرلیگ بوو، بەڵام جەیمس ڤان ڕیکۆردەکەی شکاند.

جەیمس میڵنەر

 

واین ڕوونی: دوو مانگ بەر لەوەی میڵنەر گۆڵە مێژووییەکەی تۆماربکات، واین ڕوونی بە درێسی یانەی ئێڤەرتۆنەوە گۆڵی بردنەوەی بەرانبەر ئارسیناڵ تۆمارکرد (1-0)، گۆڵەکەش ڕێکەوتی 24ی تشرینی یەکەم تۆمارکرا کاتێک یاریزانەکە تەمەنی 16 ساڵ و 360 ڕۆژ بوو.

واین ڕوونی

 

سێسک فابریگاس: سێسک فابریگاسی ئیسپانی چوارەمە لە ڕیزبەندی گەنجترین گۆڵکارەکانی پریمەرلیگ، لە 25ی ئابی 2004 گۆڵێکی بە درێسی ئارسیناڵەوە لەسەر یانەی بلاکبێرن ڕۆڤەرز تۆمارکرد.

لەو کاتەدا فابری تەمەنی 17 ساڵ و 114 ڕۆژ بوو، ناوبراو ئەزموونی لە ئارسیناڵ و چێڵسی و بەرشلۆنە وەرگرت و بەدرێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بووە پاڵەوانی جیهان و ئەوروپا.

سێسک فابریگاس

 

مایکڵ ئۆون: ئەفسانەکەی لیڤەرپوڵ لە تەمەنی 17 ساڵ و 144 ڕۆژ، ڕێکەوتی شەشی ئایاری 1997 گۆڵێکی بەدرێسی لیڤەرپوڵەوە بەرانبەر ویمبڵدۆن تۆمارکرد.

ئۆون بە درێژایی تەمەنی وەرزشیی توانی چەندین ڕیکۆرد و داتای بەهێز تۆماربکات، هەڵبژاردەی ئینگلتەرای گەیاندە چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2002، بۆ چەندین یانەی گەورەی دیکەی وەک ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد یاریکرد، جگە لە چنینەوەی تەواوی نازناوە بەکۆمەڵە ناوخۆییەکانی ئینگلتەرا، توانی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی 2001 بەدەستبهێنێت.

مایکڵ ئۆون
بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە پێویستی بە گالاکتیکۆس نییە و بۆندە مێژووییەکان ناونیشانی شکستە

بابەتی دواتر

لە تەقینەوەیەکدا لە ئەنبار حەوت چەکداری حەشدی عەشایەری کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share