ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان: پێویستە پێنج ڕۆژنامەنوسەکە ئازادبکرێن

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی، لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاڕاستەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە دەڵێت، “پێویستە بەخێرایی و بەبێ مەرج ئەو پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنوسە ئازادبکرێن”.

لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکەدا هاتووە، “لە 16ی شوباتی ئەمساڵدا دادگای تاوانەکانی هەولێر لە هەرێمی کوردستان سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر هەریەکە لە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسان شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، حسێن عیسا و ئەیاز کەرەم و شڤان سەعید سەپاند”.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، “ئەو سزایانە بە تۆمەتی دروستکردنی پشێوی و تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان بەسەر ئەو پێنج کەسەدا سەپێنراوە”.

باسیلەوەشکردووە کە ئەو سزادراوانە ئێستا مانیانگرتووە لە نانخواردن بەهۆی ئەو سزایەی لە 16ی ئەم مانگەدا بەسەریاندا سەپێنرا، پێویستە ئەو پێنج کەسە بەخێرایی و بەبێ هیچ مەرجێک ئازادبکرێن.

لە پەیامێکدا کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاڕاستەی دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە دەڵێت، “دادگاکە بەشێوەیەکی نادادپەروەری بەڕێوەچووە و زیندانییەکان ئەشکەنجە دراون و بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە”.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “ئەو زیندانیکراوانە لە شوێنێکی نەشیاو و بەبێ شوێنی نوستن و شوێنی باشی دانیشتن لەگەڵ زیاتر لە 100 زیندانی دیکەدا دەمێننەوە”.

ڕێکخراوەکە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا و پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکەیان و بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرانە بەبێ ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ و نەگونجاو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێم: هەندێک لە بەنداوە بچووکەکان سەرڕێژیان کردووە

بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێم رایگەیاند، “هەندێک لە بەنداوە بچووکەکان سەرڕێژیان کردووە”. رەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی…
زیاتر ببینە

بەغداد ئەلیەوم: وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر مووچەی مانگی پێنجی هەرێم دەدات

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم-ی عێراقی رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات. سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share