ملیۆنان كار بەهۆی كۆرۆناوە بەیەكجاریی لەناودەچن

ئابوریناسان هۆشداری دەدەن، ڕەنگە دوای لەناوچوونی كۆرۆنا، ملیۆنان هەلی كار بۆ هەمیشە لەناوبچن.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە لە سەرتاسەری جیهاندا، ژمارەیەكی زۆر كار و پیشە لەسەر ئاستی جیهان بایەخیان كەمبووەتەوە.

پسپۆڕانی ئابوریی خۆرئاوا دەڵێن، “ترس هەیە لەوەی دوای نەمانی پەتاكەش، ملیۆنان هەلی كار هەڵبوەشێندرێنەوە و چەندین ملیۆن كەس بۆ هەمیشە كارەكانیان لەدەستبدەن.”

ئەوان ڕوونیدەكەنەوە كە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، گۆڕانێكی گەورەی بەسەر بازاڕی كاردا هێنا و وایكرد زۆرێك لە كارگەران لە ماڵەكانیانەوە كاربكەن، یاخود پێویست نەكات بەهۆی كاركردنەوە گەشت بكەن.

ئابوریناسان ئاشكرایانكردووە، ڕەنگە چەندین كارگە و كۆمپانیا بیر لەوە بكەنەوە دوای تەواوبوونی كۆرۆنا، ژمارەی فەرمانبەر و كارگەرانیان كەمبكەنەوە و بەشێكیان لە ماڵەوە كاربكەن و بەشێكیشیان دەربكرێن و ڕۆبۆت جێگەیان بگرێتەوە.

پێشتر بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕایگەیاندبوو، دوای كۆرۆنا، نیوەی گەشتەكانی كاركردن و 30%ی ڕۆژانی كاركردن لە ئۆفیسدا بۆهەمیشە لەناودەچن.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان.. 202 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

هێرشكرایە سەر پەرلەمانتارێك و بە چەقۆ لە سەری درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share