خۆپیشاندەران پارێزگایەكیان كۆنترۆڵكرد

ئەمڕۆ هەینی 26ی شوبات، خۆپیشاندان لە شاری ناسڕییەی ناوەندی پارێزگای زیقار ئەنجامدرا و خۆپیشاندەر هەڵیانكوتایە سەر بارەگای پارێزگا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، خۆپیشاندەران ڕوبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بوونەتەوە و پێكدادان لەنێوانیاندا ڕویداوە، دواتر خۆپیشاندەران چوونەتە ناو بارەگای ئەنجومەنی پارێزگای زیقار و كۆنترۆڵیانكردووە.

خۆپیشاندەران داوای لەكارلادانی نازم وائلی، پارێزگاری زیقار دەكەن و ماوەی پێنج ڕۆژە بەردەوامن لە خۆپیشاندان و تا ئێستا چەندین خۆپیشاندەر برینداربوون.

ماوەی ساڵ و نیوێكە زۆربەی ڕۆژانی هەینی خۆپیشاندان لە زیقار ئەنجامدەدرێت، خۆپیشاندەرانی پارێزگاكە هەموو جارێك ڕوودەكەنە گۆڕەپانی حبوبی كە شوێنی خۆپیشاندانەكانی ئەو پارێزگایە و دەكەوێتە ناوەندی شاری ناسڕییە، بەڵام ئەم هەینییە هەڵیانكوتایە سەر بارەگای پارێزگا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share