ڕۆژهەڵاتی کوردستان: بە دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوو برا کوژران

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات ئاشکرایکرد کە بەهۆی دەستڕێژی گولەی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە لە گوندێکی پیرانشاری سەربە پارێزگای ورمێ دوو برا کوژران.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی هەنگاو ڕایگەیاند، “هێزەکانی سوپای پاسداران لە ڕێگای گوندی شیناوا – زێدانی سەر بە شاری پیرانشار، دەسڕێژیان لە ئوتۆمبێلێک کردووە کە دوو برای کوردیان تێدابووە و هەردووکیان گیانیانلەدەستداوە”.

سەبارەت بە ناسنامەی ئەو دوو برایەش ڕێکخراوەکە ئاشکرایکردووە کە ناویان عەبدوڵلا نادری و عوسمان نادرییە و خەڵکی پیرانشارن.

ئاماژە بەوەشکراوە کە تەرمەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ پیرانشار گواستراونەتەوە.

ڕێکخراوەکە باسی لەوەکردووە، دوای کوژرانی ئەو دوو برایە باوک و دایک و ئەندامانی خێزانی ئەو دوو برایە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خورماتوو.. بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی مووچەی دزراوی مامۆستایانی خوێندنی کوردی خەرجدەکرێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی مووچەی ئەو مامۆستایانەی ناحیەی زینانە-ی دا کە لەساڵی 2018دا مووچەکانیان…
Total
0
Share