بافڵ تاڵەبانی بۆ دەزگای دەستپاکی: ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانتان دروستبکات

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ دەزگای دەستپاکی و چاودێریی دارایی یەکێتیی کۆبووە.

لە کۆبوونەوەکەدا فەوزیە نەزیف سابیر، لێپرسراوی دەزگای دەستپاکی و چاودێریی دارایی، ڕاپۆرتێکی لەسەر کار و ئەرکی چەند مانگی دەستبەکاربوونیانی پێشکەشکرد و لەسەر چۆنییەتی چاودێریکردنی داھات و خەرجییەکان زانیاری خستەڕوو.

لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی جەختیکردەوە لەوەی كە دەزگاکە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری، هەروەها پارێزگاریكردن لە دارایی گشتی.

هاوسەرۆک هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپاتکردنەوە و ڕایگەیاند، “هەموو دەسەڵاتێکی چاودێری و کارگێڕیتان هەیە، سەربەخۆ و دادگەرانە کاربکەن و ڕێگە بە هیچ کەسێکیش نادرێت ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانتان دروستبکات.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share