حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات ڕایگەیاند کە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق ڕێککەوتن لەسەر سەرجەم بڕگەکانی کراوە تەنها گرێیەک کە ماوەتەوە پشکی هەرێمی کوردستانە.
لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا، حەسەن نازم ڕایگەیاند، “ئەو بڕگە و مادانەی لە بودجدا پەیوەندییان بە پشکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە و تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە، ئەگەرنا سەرجەم بڕگەکانی دیکە ڕێککەوتن لەسەریان کۆتاییهاتووە”.
وتیشی، “ئێستا گرێی پرۆژەیاسای بودجە پشکی هەرێمی کوردستانە”.
سەبارەت بە سەردانی پاپای ڤاتیکان وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتی، “ئامادەکاری تەواومان بۆ سەردانەکەی پاپا فرانسیس ئەنجامداوە و ئەوە سەردانێکی مێژووییە”.
هەروەها تایبەت بە ڕوداوەکانی ئەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند، حکومەت بە وردی بەدواداچوون و چاودێری دۆخەکە دەکات بۆ راگرتنی ئەو ڕووداوانەی کە لە ناسرییە ڕوودەدەن”.