یەكێتیی ئەوروپا لە ئێران نیگەرانە

دامەزراوەیەكی ئەتۆمیی ئێران

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا، نیگەرانیی خۆیان لەبارەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێرانەوە خستوەتەڕوو.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا ڕایانگەیاندووە، “بارودۆخی ئەتۆمیی ئێران” نیگەرانی كردوون.

ئەو كاردانەوە ئەوروپییەش هاوكاتی لێدوانێكی عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هاتووە كە ڕایگەیاندووە، “ئێران دەتوانێت گەشە بە چەكی ئەتۆمی بدات بەڵام خۆی نایەوێت ئەو كارە بكات”.

لای خۆشییەوە هەر ئەمڕۆ، ئانتۆنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتی، “پێویستە كاربكرێت لەسەر چارەسەری هەڵسوكەوتەكانی ئێران كە هۆكاری تێكدانی سەقامگیری هەرێمایەتییە لەنێویشیاندا پەرەپێدانی موشەكی بالیستی”.

بڵینكن دووپاتیشیكردەوە، ئەمریكا لەگەڵ هێزە جیهانییەكان كاردەكات بۆ هەماهەنگیكردن بە مەبەستی داماڵینی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و ئاماژەی بەوەشكرد كە كار دەكرێت بۆ درێژكردنەوە و بەهێزكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی زەیدی: ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە هەناردە دەکرێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ڕێککەوتنی عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێی…
زیاتر ببینە

سوپاى ئیسرائیل: باڵەخانەیەکى بەرهەمهێنانى یۆرانیۆم لە ئێران وێرانکرا

ئیسرائیل خاپوورکردنى ناوەندێکى بەرهەمهێنانى یۆرانیۆم لە ئەسفەهان رادەگەیەنێت. سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەسفەهان باڵەخانەیەکى تایبەت بە بەرهەمهێنانى یۆرانیۆمى…
Total
0
Share