وێنە.. نۆ تۆن پەنیری خراپبوو لە سلێمانی لەناوبرا

قائیقمایەتی سلێمانی ئاشکرایدەکات، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، نۆ تۆن په‌نیری جۆری ئیلانه‌ له‌ناوده‌بات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” به‌هۆی خراپ کۆگاکردن و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 22 ی شوبات، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه له‌ كۆگای نه‌به‌ز له‌ رێگای سه‌ره‌كی مێرگه‌پان، ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ تۆن په‌نیری كه‌ڕوكردودا گرتووه‌”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ” په‌نیره‌كه‌ له ‌جۆری ئیلانه‌ و‌ به‌پارچه‌ی 90 گرامی دروستكراوه‌، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار پارچه‌ په‌نیردا گرتووه‌‌، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه‌ به‌ده‌ستگێڕه‌كان و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی  بكاته‌وه‌”.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی په‌نیره‌ خراپبوه‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی دادوەری بڕیاری پێکهێنانی دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا

بابەتی دواتر

هەولێر.. بریندارێكی هێرشە موشەكییەكە گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share