(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بۆ جاری دووەم نەیتوانی لە قادیش بباتەوە

بەرشلۆنە بۆ جاری دووەم لەم وەرزەدا نەیتوانی بردنەوە بەرانبەر قادیش تۆماربکات

ئەمڕۆ، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 24ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە یەکسانبوونی بەرانبەر قادیش تۆمارکرد.

بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو بە هەمان پێکهاتەی ڕوبەڕوبوونەوەی پاریس سانت جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەکان ڕوبەڕوی قادیش بووەوە، یاری نێوانیان بە یەکسانبوونی ئەستێرەکانی ڕۆناڵد کومان و یاریزانانی ئەلڤارۆ دیاز بە ئەنجامی (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بارسا لە خولەکی 32ی تایمی یەکەم لەلایەن لیۆ مێسی، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە کۆتا ساتدا (خولەکی 89) لەلایەن ئەلیخاندرۆ فێرناندێزەوە تۆمارکرا، لە کاتێکدا مێسی ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 16 و هاوشانی لویس سوارێز لە پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگا جێگیربوو.

https://streamable.com/ztvk60

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی (47) خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا و بە جیاوازی پێنجخاڵ کەوتە دوای یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەرانبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندیش جیاوازییان بۆ هەشت خاڵ فراوانبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.…
Total
0
Share