داواکاری گشتی: چەند کەس و لایەنێک شاڵاوێکی ناڕەوایان بەرامبەر دامەزراوە یاساییەکان دەستپێکردووە

سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ماوەیەکه چەند كەس و لایەنێك دەستيان كردووه به شاڵاوێكی ناڕەوا له دژی ئه م‌ ده زگایه  و ئەندامه کانی، بەڵام ئێمە کۆڵنادەین لە ئەرکەکانی سەرشانمان.

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی ڕایگەیاند، ” ده زگای داواکاری گشتی ده زگایه کی یاسایی سه ربەخۆیە و  رۆڵی به ر چاوی هه یه له پاراستنی سه روه ری یاساو بنه ماکانی مافی مرۆڤ جێبەجێ کردنی یاسا”.

سەۆکایەتیی داواکاری گشتی ئاشکرایکردووە، “ماوەیەکه چەند كەس و لایەنێك ده ستيان كردوه به شاڵاوێكی ناڕەوا له دژی ئەم ده زگایە و ئەندامه کانی و هەوڵ دەدەن خەڵكی هەرێمى كوردستان چەواشە بکه ن و به لاڕێدا بیانبەن وتانه له سەربەخۆیی  ده سەڵاتی دادوەری و دەزگا یاسایی و شه رعیەکان دەدەن له كاتێكدا دەزگای داواکاری گشتی وه کو سه ربازێكی ون شەو و ڕۆژ کار ده کات له پێناو سه روەریی یاسا وپاراستنی سه ر و ماڵی هاوڵاتییان”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “بەهیچ شێوەیەك كۆڵ نادەین له ڕاپەڕاندنی ئه رکەکانی سه ر شانمان وهه موو لایەك دڵنیادەكەينەوە كه درێژە پێدە ری كارەكانمان دەبين له چه سپاندنی سه روەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سه رو ماڵی هاوڵاتییان و پارستنی قه وارەی یاسایی هەرێمی  کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر دەنگدەرێکی تایبەت خانەنشین بووبێت دەتوانێت پڕۆسەی دەنگدانەکەی بگوازێتەوە بۆ گشتی

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2008ن دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن…
Total
0
Share