وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرایكردووە، توشبوون بە كۆرۆنا لە وڵاتەكە بەشێوەیەكی مەترسیدار ڕووی لە زیادبوون كردووە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات، بە سكای نیوزی وتووە، “توشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیەكی مەترسیدار ڕووی لە زیادبوون كردووە”.
وتەبێژەكەی تەندروستیی عێراق ئەوەشی ئاشكراكردووە، “لەنێو منداڵان و گەنجاندا توشبوون بە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا تۆماركراوە”.
وەزارەتی تەندروستیی داوای لە هاوڵاتییانیش كردووە پابەندبن بە ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ توشبوون بە كۆرۆنا نوێیەكە دابندرێت.
لە عێراق تا ئێستا زیاتر لە 661 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون، هەروەها 13 حاڵەتی مردن لە هەمان هۆكار تۆمار كراوە.
ڤایرۆسە نوێیەكەش لە عێراق سەری هەڵداوە، دەنگۆی ئەوەش هەیە لە هەرێمی كوردستان حاڵەتی توشبوون بە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا تۆمار كرابێت بەڵام پشتڕاست نەكراوەتەوە.