پێشنوێژ و وتارخوێنی ئەسفەهان: پاسکیلسواری ژنان و برسێتی وەک یەک مەترسیدارن

پێشنوێژ و وتارخوێنی شاری ئەسفەهان پێی وایە پاسکیلسواری ژنان هێندەی برسێتی، ئافات و بەڵایە و دەبێت حکومەت ئەو پرسە بە جدی وەربگرێت.

محەمەد تەقی ڕەهبەر، پێشنوێژ و وتارخوێنی شاری ئەسفەهان لە وتارەکەیدا دوێنێ 19 ی شوبات ڕایگەیاندووە، “گرانی لە وڵاتدا ڕەنگە جیاوازی لە نێوانماندا نەکات، بەڵام پاسکیلسواری ژنان کۆمەڵگە دوو لەت دەکات و فیتنەیە”.

لە وتارەکەیدا “ئیمام جومعەی ئەسفەهان وتوویەتی، “ماوەیەک پێش ئێستا بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ نامەیان بۆ ناردووم تا کچانی خوێندکار و ژنانی دیکە ئاگادار بکەمەوە کە بەو کارەیان ئێمە و خەڵکی دیکە ئازار نەدەن”.

بە وتەی محەمەد تەقی، “برسێتی چۆن فشاری بۆ خەڵكی هێناوە، پاسکیلسواریش وەک دەردەکەوێت فشاری بۆ پیاوان و کوڕان هێناوە”.

ماوەی 20  ساڵە پرسی ڕۆشتنی ژنان بۆ یاریگاکان و پاسکیلسواری ژنان پرسێکی گەرمی میدیا و کەسایەتییە ئاینییەکانی ئێرانە، شاری مەشهەد و ئەسفەهان بە دوو شاری دژی ئەو دوو بابەتە دادەنرێن و بەم دوایانە پرسی پاسکیلسواری ژنان قسەوباسێکی زۆری لەسەر دەکرێت.

ئەگەرچی تا ئێستاش هیچ یاسایەک نییە کە پاسکیلسواری ژنان لە ئێران قەدەغەبکات، بەڵام کەسایەتییە ئاینییەکان بەردەوام دژی ئەو حاڵەتەن و پێشتریش نوێنەری ئەسفەهان لە مەجلیسی شارەزایانی ئێران ڕایگەیاندبوو، “ئەسفەهانییەکان گیانیان دەرچووە لەبەر پاسکیلسواری ژنان و دەبێت پارێزگار خۆی یاسایەک بۆ ئەو پرسە دەربکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵاوسان لە تورکیا پێشبینییەکان تێدەپەڕێنێت.. لە بەرزترین ئاستی 20 ساڵی ڕابردوودایە

داتاکان دەریدەخەن تێکڕای ساڵانەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتووەتە 69.97%، ئەوەش لەسەروو پێشبینییەکانەوەیە و بەرزترین ئاستە لە 20 ساڵی…
Total
0
Share