پارێزگاری نوێی هەولێر سوێندی یاسایی خوارد و سەرۆكی هەرێمیش بەڵێنی پشتیوانیكردنی دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان فەرمانى هەرێمى بۆ دەستبەکاربوونى ئومێد خۆشناو وەک پارێزگارى نوێی هەولێر ئیمزاکرد.
دواتر لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆ، پارێزگارى نوێی هەولێر سوێندى یاسایى خوارد.
لە وتەیەکدا نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى له پارێزگارى نوێی هه‌ولێر کرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هەروەها ئاماژەى بەوەدا کە ئەرکى پارێزگار قورسه، به‌تایبه‌تى له‌م دۆخه‌دا كه كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌یران ڕوبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌ته‌وه. جەختیشى لەوە کردەوە کە پارێزگارى هه‌ولێر ده‌بێ پارێزگارى هه‌مووان بێت به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه بێت و به یه‌ك چاو سه‌یرى هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی، ئومێد خۆشناو-ى دڵنیاکردەوە كه هه‌موو هاریكارى و پشتگیرییه‌كى خۆیان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌ركه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت و بتوانێت به باشترین شێوه خزمه‌ت به پارێزگاى هه‌ولێر و هاوڵاتیان بكات.