پاش ئەوەی بڕیاربوو دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان سبەی چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەم بەڕێوەبچێت، بە بڕیاری سەرۆكایەتیی پەرلەمان دانیشتنەكە دواخرا.
پاش ئەوەی بڕیاربوو سبەی چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەم دانیشتنێكی پەرلەمان بەڕێوەبچێت و لە ڕاگەیەندراوێكدا كارنامەی دانیشتنەكە بڵاوكرایەوە، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له ئاگادارییه‌كدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنەكەی دا.
لەو ئاگادارییەدا كە ئەمڕۆ 6ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان ڕایگەیاندووە، “دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی تر، كه بڕیاربوو كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتى 2020/10/7، به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڕێزان ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئاگاداریتان”.