گەرمیان.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە، لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا لەڕێگای سەرەكی كەلار-سلێمانی هاوڵاتییەك گیانی لەدەستداوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات، هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، “لە نزیک گوندی بەردەسوری کۆن بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش برینداربوو”.

سەبارەت بە وردەكاریی ڕوداوەكە هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرایكردووە، “بەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:15 خولەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا دووتەنی بارهەڵگر، بە ئاڕاستەی سلێمانی ڕۆشتووە لەنزیک گوندی بەردەسوری کۆن لە ‘ملەی بەردەسور’ دوای ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە خۆی کێشاوە بەستوونێکی کارەبادا و وەرگەڕاوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “بەوهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێکیش کە کوڕی شۆفێرەکەیە برینداربووە”.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، “پاش گەیاندنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: قۆناغی دووەمی ئاگربڕین له‌ دارستانه‌كان جێبەجێدەکرێت

قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “قۆناغی دووەمی ئاگربڕین له‌ دارستانه‌كان جێبەجێدەکرێت”. قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاراستنی دارستانه‌كان و رێگریکردن لە…
Total
0
Share