وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان: موشەكەكان لەنێو سنووری هەرێمەوە هەڵدراون

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو موشەكانەی لە هەولێر كەوتنەوە لەناو سنووری هەرێمی كوردستانەوە هەڵدراون.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات وتی، ئەو موشەكانەی لە هەولێر كەوتنەوە لە دوو ناوچەی ناو سنووری هەرێمی كوردستانەوە هەڵدراون.

وتیشی، ئۆتۆمبێل و بنكەی هەڵدانی موشەكەكان دۆزراونەتەوە.

لیوا یەحیا ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی ئەو موشەكانەی لە هەولێر كەوتنەخوارەوە 11 موشەك بوون.

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان باسی لەوەشكرد، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران داوای لێكۆڵینەوەی هاوبەشی لەنێوان پرۆسە هاوبەشەكان و هەرێم و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كردووە.

بەپێی وتەی ئەو، چوار لە موشەكەكان لەنێو فڕۆكەخانەی هەولێر و ئەوانی دیكەش لە ناوچە مەدەنی نشینەكانی شارەكە كەوتونەتە خوارەوە.

کاتژمێر 9:30 خولەکی شەوی ڕابردوو، بە موشەک هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر و بەشێک لە موشەکەکانیش لە شوێنی نیشتەجێبوون کەوتنەخوارەوە.

بەپێی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم زیانی موشەكەكان لەنێو هاوڵاتیانی مەدەنیدا برینداربوونی سێ كەس بووە.

هاوكات وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش وتی، “لە هێرشە موشەکییەکەدا بەڵێندەرێك كوژراوە كە (ئەمریكی نییە) و نۆ کەسی دیکەش بە شێوازی جیاواز برینداربوون”.

بابەتی پێشتر

چیرۆكی ئەو پیاوەی سێ هاوڕێی خۆی دەخوات

بابەتی دواتر

ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی داوای ئازادكردنی شێروان شێروانی و گوهدار زێباری دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق: كایەی ئاسمانیی وڵات دانەخراوە

عێراق ڕەتیدەكاتەوە كایەی ئاسمانیی وڵاتەكەی داخستبێت، وەك ئەوەی میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە. بەشێك لە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، دوای هێرشەكانی…
Total
0
Share