مەزڵوم عەبدی: ئامانج لەو جۆرە كارانە تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستانە

مەزڵوم عەبدی لە ڕاگەیەندراوێكدا سەركۆنەی هێرشەكانی سەر هەولێر دەكات و دەڵێت، “ئامانج لەو جۆرە كارانە تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستانە”.

لەبارەی هێرشەكانی سەر هەولێر، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە تویتەر نوسیویەتی، “دوێنی شاری هەولێر و فرۆکەخانەکەی کران بە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی، بە توندی ئەو جۆرە کارانە سه‌ركۆنه‌ دەکەین کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە”.

فەرماندەكەی هەسەدە ئەوەشی ڕاگەیاند، “ڕەحمەت بۆ شەهیدەکان وهیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی مەدەنی و بریندارانی هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەخوازین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی “وه‌رگرتنی پاره‌ به ‌فێڵ له ‌هاوڵاتییان” دەستگیركرد‌

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، توانیویانە دوو كەس دەستگیربكەن كە بەشێوازی جیاجیا و بە فێڵ پارەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.…
Total
0
Share