قوباد تاڵەبانی: ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە

قوباد تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێكدا سەركۆنەی هێرشەكانی سەر هەولێر دەكات و ڕایدەگەیەنێت، “ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەداخەوە شەوی ڕابردوو هێرشکرایەسەر هەولێری پایتەخت و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە”.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، “پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە و لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکرێت بیخاتە مەترسییەوە”.

ئەوەش خستوەتەڕوو، “ئەم ھێرشە‌ش زەنگێکی وریاکردنەوەیە بۆ هەموولامان، بۆ ئەوەی یەکڕیز و یەکدەنگ بین لە‌ ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسییەکان، هەروەها ئەم ڕوداوە و پێشینەکانی دەریانخست کە دەبێت حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێم هەماهەنگیی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێ ناکۆکەکان و پڕکردنەوەی درز و کەلێنەکان”.

“کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمانیش پێویستە ئەم مەترسیانە بە جددی وەربگرن و یارمەتیدەرمان بن بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر و سزادانی گروپە لە یاسا دەرچووەکان”، قوباد تاڵەبانی وای وتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ فڕۆكەخانەى سلێمانى حەوت كەس بە شنگنی ساختەوە دەستگیركران

فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى دەڵێت، حەوت ڤیزای شنگنی ساختەیان ئاشكراكردووه‌، كە ‏خاوەنەكانیان دەیانویست لەڕێگای ترانزێتەوە بگەنە وڵاتی ئەڵمانیا.‏ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌…
Total
0
Share