هاوپەیمانان زانیاریی نوێ لەبارەی موشەکبارانکردنی هەولێرەوە دەخاتەڕوو

وتەبێژی هاوپەیمانیی دژی داعش لەبارەی موشەکبارانکردنی شاری هەولێرەوە ڕایگەیاند، “موشەکەکان کە هاوێژراون 14 موشەک بوون و نۆ ئەندام و هاوکاری هاوپەیمانان بریندار بوون”.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش لە ڕاگەیەندراوێکدا بەیانی ئەمڕۆ 16ی شوبات ڕایگەیاند، “لە هێرشە موشەکییەکەدا بەڵێندەرێك كوژراوە كە (ئەمریكی نییە) و نۆ کەسی دیکەش بە شێوازی جیاواز بریندار بوون”.

بەپێی زانیارییەکانی وتەبێژەکەی هاوپەیمانان “لەو نۆ کەسەی کە بریندار بوون، پێنجیان زەبر بەر سەریان کەوتووە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت”.

کاتژمێر 9:30  خولەکی شەوی ڕابردوو، بە 14  موشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر و بەشێک لە موشەکەکانیش لە شوێنی نیشتەجێبوون کەوتنەخوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
Total
0
Share